خەسارە کۆمەڵایەتییەکان (social-pathology)
لە فارسییەوە: کەژاڵ حاجی میرزایی
چەمکی خەسارناسی کۆمەڵایەتی، دەستەواژەیەکی نوێیە کە لە زانستی زیستی گیراوەو لە سەر بنەمای لە یەکچوونی نێوان نەخۆشینەکانی لەشو لادانی کۆمەڵایەتی دابین کراوە.
لە سەدەی ١٩ بەملاوە لە زانستە جۆراوجۆرەکان بۆ دەربڕینی پرۆسەی کۆمەڵایەتی باو بوو و لە ئاکامدا دەستەواژەو چەمکە جوراوجۆرەکانی نێو زانستە کانی دیکەش هاتە نێو زانستی کۆمەڵناسی‌و دەتوانین بڵێین کە کۆمەڵناسی ناسین‌و خوێندنەوەی رەگو ریشەی کەمکاریو لە ئورگانیسمی مرۆڤە، کەوابوو چەمکی خەسارناسی کۆمەڵایەتی بۆ خوێندن‌و دۆزینەوەی ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی بەکار دەچێ.خەسارە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لە هەر چەشنە کردەوەیێکی تاکە کەسی یان گشتی کە لە چوارچێوەی پرینسیبە ئیخلاقیەکانو یاسا‌و رێسا‌و کرده‌وه‌ی فهرمیو نافه‌رمی کۆمەڵگا ناگونجێ‌و رووبەڕووی مەنعی یاسایی یان ئیخلاقیو کۆمەڵایەتی دەبێتەوە. هەر بۆیە تاوانباران لە هەوڵی شاردنەوەی خەتاکانی خۆیاندان چۆن جیا لەمە یان رووبەڕووی یاسا دەبنەوە یان کۆمەڵگا لە پەراوێزیان دەخاو یان لە رەهەندی ئیخلاقی کۆمەڵگاوە دوور ده‌خرێنه‌وه. خەسارە کۆمەڵایەتیەکان دیاردە هایێکی واقعی‌و یاسایینو هەردەم لە گوڕاندان کە چاوەڕوانکراونو دەتوانین پێشی پێ بگرین. ئەگەر لەم رەهەندەوە کە خەسارە کۆمەلایەتییەکان چاوەڕوانکراون، بڕوانین، تێدەگەین کە لە هەر کۆمەڵگایەکدا بۆ وڵام دانەوە بە پرسیاری تێوریو عەمەڵی لە دەسکەوتە زانستیەکان کە بەرهەم هاتوون و لە بەرنامە داڕشتنی درێژخایەن‌و کورتخایەنەدا، بۆ رووبەروو بوونی دروست لە گەڵ خەسارە کۆمەلایەتیەکاندا، دەرمان یا پێش گرتن لە پەرەسەندنیان، درووستبوونی زۆر گرینگ‌و زەروورەو خەسارناسی کۆمەلایەتی ئەو کێشەو گرفتانەی کە لە کۆمەڵگا دا دێنە ئاراوە تاوتوێ دەکاتەوەو لە هەوڵی شیکردنی هۆکارە جوراوجۆرەکانی تاکە کەسی، کۆمەڵایەتی‌و... دایە. خەسارە کۆمەڵایەتیەکان کە بە وتەی هەندێ لە بیرمەندان داهاتی ئینقلابی پیشەسازیە لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا بوونیان هەیەو کاریگەری خۆیان دادەنێن، بەڵام ئەوەی کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان لەم پێوەندەدا لێک جیا دەکاتەوە چۆنیەتی روانینی ئەو کۆمەڵگایەیە بۆ هۆکارەکانی پێکهێنانی خەسارەکانو رێگای چارەسەرکردنیان.ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە ئەم خەسارە کۆمەلایەتیانە بۆ درووس دەبن؟ ئایا خەساری کۆمەلایەتی بۆ کۆمەڵگا پێویستە یان دەکرێ کۆمەڵگایەک بێ خەسار بوونی هەبێ؟ وەڵامی ئەم چەشنە پرسیارە لە نێو دڵی تێوریەکانی کۆمەڵناسی‌و سایکۆلۆژیەوە وڵام دەدرێتەوە کە هەر کام بە شێوازی خۆی لە هەوڵی دەرخستنی کێشەو خەسارەکانو قەیرانە کۆمەڵایەتیەکان لە روانگە جیاوازەوهیهو ئەم روانگە جیاوازانە لە ژێر کاریگەری باوەرە سیاسی و ئابووریەکاندان. خەسارە کۆمەلایەتیەکان لە چەند رەهەندەوە جێگای تاوتوێ کردنە:
رەهەندی ئینسانی
هەموو ئینسانەکان هەڵگری هەر دین و ئایینێ، رایان وایە دەبێ گرووپێ که ئه‌گه‌ری خه‌سارلێکه‌وتنی (گروه آسیب پذیر) زۆرتره، یارمەتی بدرێت. رەهەندی کۆمەلایەتی، ئەگەر خەسارە کۆمەلایەتیەکان بە زووترین کات چارەسەر نەکرێن دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێشه‌و خه‌تاو تێکدانی دیسیپلینی کۆمەڵگا.
رهەندی سیاسی
ئەگەر لە بەرانبەر کێشە کۆمەڵایەتیەکانو خەسارەکانی دا کەمترخەم بێ کۆمەڵگا بەرەو لای ولاتانی دیکە راکێش دەکاو کەلتوورو فەرهەنگی وڵاتانی دیکە زاڵ دەکا. بۆیە پێویستە کە خەسارە کۆمەڵایەتیەکان لە ریشە ڕا بناسرێت‌و بە هەڵبژاردنی رێگای سەردەمیانەو دروست بەر بە خەسارهکان بگرێ. چۆن خەسارە کۆمەڵایەتیەکان پێوەندی قووڵیان بە دابونەریتو کەلتووری ئەو کۆمەڵگاوە هەیە کە تێیدا دروست بوونە لە رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ خەسارە کۆمەڵایەتیەکاندا دەبێ بە پێی داب‌و نەریتی کۆمەڵگا بجۆڵێته‌وه. لێرەدا پرسیارێ کە دێتە گوڕێ ئەوەیە کە ئەرکی دەوڵەت لە ئاست کێشەو خەسارە کۆمەڵایەتییەکاندا چین؟ ئایا ده‌وڵه‌تی باش و کارامه هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه که بۆ چاره‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان فرموڵ و رێگا چاره‌یێکی لۆژیک‌و عاقڵانه‌و سه‌رده‌میانه‌ی بۆ ههڵدانو گه‌شه‌ی کۆمەڵگاکەی هه‌بێ؟ سیاسه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایەک به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت رووبه‌ڕووی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌بێته‌وه. تاقمێ ره‌وشی حاشاو شاردنه‌وه دهگرنهبهرو نکۆڵیی ئه‌مجۆره خهسارگهله له‌نێو کۆمه‌ڵگای خۆیاندا ده‌که‌ن.
تاقمێکی دیکه له شێوه‌ی پۆلیسی‌و سه‌رکوت که‌ڵک وه‌رده‌گرن. هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکان به پێ سیستمی سیاسی خۆیان به شێوازی زانستی بۆ ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه دهڕواننو سه‌ره‌رای قبووڵ کردنیان له هه‌وڵدان که به شێوازی زانستیانه هۆکاره‌کانی په‌یدا کهنو بۆ که‌مکردن یان له ناو بردنیان له شیوازی مه‌نتیقی که‌ڵک وه‌رگرن. ئاشکرایه که له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایه‌دا ئاستی زانست‌و نرخی مرۆڤ به راده‌یه‌ک گه‌یشتوه که هه‌مووان باوڕیان به مافی ئازادی‌و به‌رابه‌ری هه‌یه‌و بەندەکانی مافی مرۆڤ دەناسن‌و پابەندن پێ. خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئێران‌دا به سه‌رنج به ره‌وشی تایبه‌تی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی حاکم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کێشه‌یه‌کی کۆمڵایهتیه، هه‌ڵگری بار ئەرزشیە به واتای ئه‌وه‌یه که هه‌م کێشه‌یه‌و هه‌م گوناهه. ئه‌مجۆره ڕوانینه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سی خه‌تاکار زیاتر له کۆمه‌ڵگاو زیاتر لە حکوومەت، خۆی به تاوانبار بزانێ‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی سایکۆلۆژییه‌وه ده‌توانێ ببیته خه‌سارێکی تری تاکه که‌سی یان کۆمه‌ڵایه‌تی.
له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا ئه‌م سیاسه‌ته له رێگای په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی له مهکتهبو بنه‌ماڵه‌وه دێته نێو کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵەت که‌متر له‌م بواره‌دا دەخیلە، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکتاتۆر لێدراودا که ده‌وڵه‌ت به شێوازی نادێموکراتانەو هه‌ر به زۆرهملێو زوڵم‌و سته‌م ئه‌م سیاسه‌ته به سه‌ر خهڵکهکەیدا دهسهپێنێو له کاتی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵک به دڕندانه‌ترین شێواز، وه‌ک ئێعدام، کوشت‌وبڕ وەڵام ئه‌داته‌وه.
به‌پێ ئه‌زموونی وڵاتانی دونیا هه‌ر ده‌وڵه‌تانی جۆری یه‌که‌م له پێشگرتنی قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا سه‌رکه‌وتووترن. ئه‌وه‌ش به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک خۆیان رێگا چاره‌ی رووبهرووبنهوه له‌گه‌ڵ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان لا په‌سه‌ندو پشتیوانی لێدهکهنو لە رێگای دروستکردنیNGO و رێکخراوە مەدەنییەکانەوە زۆرتر دەتوانن هەم خۆیان کێشەکانیان چارەسەر کەنو هەم لە چارەنووسی خۆیاندا بەشدار بن‌و هەر ئەمە دەبێتە هۆی گەشانەوەی ئاستی بڕوا بە خۆ لەنێو تاکو کۆمەڵگادا، به‌ڵام له وڵاتانی جۆری دووهه‌مدا ده‌وڵه‌ت خۆی ئه‌م یاسا‌و رێسایه په‌سه‌ند ده‌کاو خه‌ڵک هیچ به‌شداریه‌کیان تێدا نییه‌و ده‌وڵه‌ت خۆی ده‌بێ زمانه‌تی جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه‌ش دابین کا. بۆ ئەم مەبەستە له پۆلیس‌و هێزی نیزامی که‌ڵک وه‌ر بگرێ. جێگای خۆیه‌تی که ئاماژه بکرێته چه‌ند دانه له‌و خهسارگهله که ره‌نگه به‌درێژایی مێژوو به‌رۆکی کۆمەڵگای بەشەری گرتبێ‌و هه‌ندێکی تریان به‌رهه‌می دونیای مودێڕن بن.
بەسراوەیی بە دەرمانەوە، یان ئێعتیاد
خووگرتن بە مادە سڕکەرەکان کە لە پێنج هەزار ساڵ پێشەوە تا ئێستە لەگەڵ مرۆڤەو بە هۆکارگەلی جیاواز وەک نەخۆشی، سەرخۆشیو هتد کەڵکیان لێوەردەگیردرێ، هەر لەم پێوەندەدا دەتوانین ئاماژە بە جۆرە نوێیەکانی مادە سڕکەرەکان وەکوو کریستاڵ (شیشە) بکەین کە هاندەرێکی بەهێزەو لە رادەی مادەی (محرک)دا جێ دەگرێ. بە سەرنجدان بەم خەسارە دەزانین بەپێ رادەی پێشکەوتوویی کۆمەڵگا ئەم کێشە کۆمەلایەتییانەش پیشکەوتوو دەبن. خەسارگەلێ دیکەش کە ئاماژەی پێدەکرێو لێرە تەنیا ناوی هەندێکیان دەنووسمو باس لە سەری بۆ وتارێکی دیکە جێدێڵم.
لادانی سێکسی، دزی، خۆکوشتن، کۆچ کردن، بێکاری‌و هەژاری‌و هتد
http://rojhelattimes.net/2013-09-07-16-21-10/457-social-pathology.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
توجه:فقط اعضای این وبلاگ می‌توانند نظر خود را ارسال کنند.