بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، نیوە شەوی رابردوو، لە شوێنێک بە ناوی "ملەمار" لە ناوچە کوێستانییەکانی قەندیل لە سنووری هەرێمی کوردستان، کاروانێکی کۆڵبەرانی کورد لە پیراشار کەوتە بۆسەی هیزە چەکدارەکانی هەنگی مەرزیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە.
کۆلبەرێکی تەمەن ٣٥ سال بەناوی مەلا ئیدریس ئیبراهیمی و کوڕی قادر لە بۆسەی ئەو هیزانەدا گیانی لەدەست دا و برایەکیشی بە توندی بریندار بوو.
بە گوتەی سەرچاوەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە پیرانشار، مەلا ئیدریس خێزاندار بووەو چەند کاتژمـێر پێش ئێستا تەرمەکەی لە گۆڕستانی "کۆنە خان"ی پیرانشار بەخاک سپێردرا.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، ئەو هێزە چەکدارانەی مەلا ئیدریسیان کوشت، سەربە هێزەکانی "هەنگی نیزامیی سوپای پاسداران" بوون.
هەروەها لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا برا گەورەی مەلا ئیدریس بەناوی سلێمان تەمەن ٤٠ ساڵ لە بۆسەی ئەو هیزانەدا بە توندی بریندار بووەو هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، خەلکی گوندی "قەرە خدری"ی سەربە ناوچەی لاجانی پیراشار بوون.
هەواڵنیری کوردپا لە پیراشنار ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی عومەر سوڵتانی بریندار بوو.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە بریندارە بە ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا نەگەیشتووە.
https://www.blogger.com/blogger.g?blogID=2490320117574189847#editor/target=post;postID=4545419800809040916
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر
توجه:فقط اعضای این وبلاگ میتوانند نظر خود را ارسال کنند.